کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن لە سلێمانی کێشەی ڕاگرتنی مووچەکانیان هەیە، بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و داراییش بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند، داواکارییەکەیان گەیشتووە و لە نزیکترین کاتدا کێشەکەیان چارەسەر دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن لە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە سلێمانی گردبوونەوە کە ژمارەیان 146 کەسە، کێشەکەیان ئەوەیە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی پارەوە پێیان وتراوە مووچەکانیان لە فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنەوە دەچێتە سەر وەزارەتی شەهیدان، کەچی نۆ مانگە مووچەکانیان ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: شێروان مەحموود، نوێنەری خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن لە کۆنفرانسەکەدا بەدوای مایکەکەی ئاڤا دەگەڕا کە هات وتی ئاڤای لێ نییە؟، دواتر پەیامنێری ئاڤا لێدوانێکی تایبەتی لێوەرگرت، ئەو وتی، "پێشتر شەهیدەکانمان مووچەیان هەر لە شوێنی دەوامی خۆیان بەردەوام بووە، بەڵام لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردووەوە، پێمان وتراوە مووچەکانمان دەچێتە سەر وەزارەتی شەهیدان، پێشیان وتین تەنیا سێ مانگ مووچەکانتان ڕادەگیرێ، کەچی ئەوە نۆ مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە."
خاڵی ئەرێنیی: بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ئەم کێشەیە بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند، "لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر خەتین و پێویستە کێشەکەیان چارەسەر بکرێت، لەسەدا سەدیش بەم نزیکانە بۆیان چارەسەر دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئاڤا باسیان لەوەکرد، "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەتمان لەسەر ئەو بابەتە کردووە و لە نزیکترین کاتدا کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- تەندروستی
- 22 خولەک لەمەوپێش
میوزیك چارەسەری نەخۆشییەكانی خەمۆكی دەكات
- تەندروستی
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئایا خواردنەوە گەرمەکان دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پووتین؛ بە فەرمیکردنی زمانی ڕووسی دەکاتە مەرجی ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەتەنیا ناچێت بۆ واشنتن