فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لەبارەی هێرشەکانی سەر کەرکووک و سلێمانی داواکارییەکی خێرا لە سوودانی دەکەن
- هەواڵ
- 2 تەممووز

شوێنی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان لە ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی، وێنە سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
هەردوو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا لە سوودانی دەکەن لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشەکان بکرێت و شوێنی هێرشەکان و بکەرەکان ئاشکرا بکرێن و سەر و ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی پارێزاراو بێت.
وێنە گەورەکە: هێرشەکەی ئەمشەوی سەر پارێزگای سلێمانی و هێرشەکانی دوێنێ شەو بۆ سەر فڕۆکەخانەی کەرکووک و پاڵاوگەی بێجی و کەمپێکی ئاوارەکان لە زاخۆ ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی باشووری کوردستان دروست کردووە، خەڵک و لایەنە سیاسییەکان نیگەرانن لەوەی دۆخی ناوچەکە تێکبچێت و هێرشەکان لە داهاتوودا گەورەتر و فراوانتر بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر پارێزگای کەرکووک و هەڵدانی ژمارەیەک مووشەک بۆ سەر گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و دامەزراوە حکومییەکانی ئەو شارە سەرکۆنە دەکات و داوا لە سوودانی دەکات لێپێچینەوە لە ڕووداوەکە بکات.
شاخەوان عەبدوڵڵا بەپێویستی دەزانێت دەسەڵاتدارانی ئەمنی، سەربازی و ئیداریی پارێزگاکان ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو پێشێلکارییانە و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی بگرنەبەر.
جەختیش دەکاتەوە لە پێویستیی پاراستنی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل و پاراستنی سەقامگیری دەکاتەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە ڕاگەیێنراوەکەیدا باسی هێرشەکەی ئەمشەوی سلێمانی نەکردووە، چونکە ڕاگەیێنراوەکە پێش هێرشەکە بڵاوکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا هێرشەکەی ئەمشەوی سەر شاری سلێمانی و دوێنێ شەوی سەر شاری کەرکووکی بەتووندی سەرکۆنە کرد.
فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات بەپەلە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی هەڵدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەکەکان و ئەو لایەنەی لەپشت هێرشەکانەوەن.
باکگراوند: شەوی ڕابردوو لە ماوەی کاتژمێرێکدا بە کاتیۆشا و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی کەرکووک، پاڵاوگەی بێجی و کەمپی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەرپرسانی کەرکووک و دەزگا ئەمنییەکانیش پشتڕاستیان کردەوە هێرشەکە لە ناوخۆی عێراقدا کراوە.
ئەمشەویش بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگای یەکەی 70ی پێشمەرگە و دژەتیرۆری سلێمانی لە تاسڵوجە، هەردوو درۆنەکەش تێکشکێنران و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خرانە خوارەوە، ڕووداوەکەش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی