
لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان هەنگاوێکی بێ سوودە، چونکە هەر دەنگدەرێک بیەوێت دەنگ بدات، دەبێت خودی خۆی ئامادە بێت، لەڕێگەی پەنجەمۆر و وێنەی سەر کارتەکەشی دڵنیا دەبنەوە کە دەنگدەر هەمان خاوەن کارتی ڕاستەقینەیە، دواتریش بە کامێرای چاودێریی دڵنیا دەبنەوە کە پرۆسەکە پاک و بێگەردبووە و یاخود نا.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێکارەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
لێدوانی فەرمی: موهەنەد سەراف، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ڕۆژنامەی فەرمی (سەباح)ـی ڕاگەیاند، خاوەن کارتی دەنگدان ڕۆژی هەڵبژاردن دەبێت خۆی لە بنکەی دەنگدان ئامادە بێت و دوای دڵنیابوونەوە لە وێنە و پەنجەمۆریشی ئینجا دەتوانێت دەنگ بدات، لەم پرۆسەیەشدا کامێرای چاودێری لە وێستگەکان هەیە و دیسان ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوەیە لە پاک و بێگەردی پرۆسەکە.
ئەوەشی خستووەتەڕو، تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدانیان بەدەستنەگەیشتووە، بەڵام کارێکی لەوشێوەیە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی هەڵبژاردنەوە و هەر کاندید، حیزب و هاوپەیمانێتییەک بە بەڵگەوە بسەلمێنرێت ئەو کارەی کردووە، لە پرۆسەی هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووسیا بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیا قەدەغە دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ڕووسیا لەسەر سیستمێکی سیاسیی گشتگیر بۆ سووریا هاوڕان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەک لە ئامێدی بە "فێڵ" لە بانکی ئەهلیی عێراقی مووچەکەی دەدزرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووسیا بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیا قەدەغە دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ڕووسیا لەسەر سیستمێکی سیاسیی گشتگیر بۆ سووریا هاوڕان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەک لە ئامێدی بە "فێڵ" لە بانکی ئەهلیی عێراقی مووچەکەی دەدزرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە