
ساتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای ئیسرائیل لە سووریا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی "شانەیەکی ئێرانی" لە باشووری سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت ڕادەگەیێنێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو شانەیە لەلایەن ئێرانەوە جووڵەی پێکرابوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆیەوە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: "شەوی ڕابردوو، هێزەکانی لیوای 474ی سەر بە فیرقەی 210، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی شانەیەکی تێکدەر کە لەلایەن ئێرانەوە جوڵەی پێکرابوو لە ناوچەی ئوم ئەللوقس و عەین ئەلبەسەلی لە باشووری سووریا، ئەمەش بە هاوکاریی لێکۆڵەرە مەیدانییەکانی سەر بە یەکەی 504 بوو".
ئەدرەعی ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەستیان کەوتوون، هێزەکانی لیواکە ئۆپەراسیۆنێکی چڕوپڕی شەوانەیان ئەنجامدا کە بووە هۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تێکدەر. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکان دەستیان بەسەر چەندین کەرەستەی جەنگیدا گرت، لەوانە چەک و نارنجۆکی دەستی لەو ناوچەیەی کە تێکدەرەکانی تێدا دەستگیر کران".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە حوزەیرانی ساڵی 1967 ئیسرائیل دەستی بەسەر نزیکەی 1250 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە بەرزاییەکانی جۆلان لە سووریادا گرت و پاشان لە ساڵی 1981دا بە کردەیی لکاندی بەخۆیەوە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد لە کۆتاییەکانی 2024، هەژموونی خۆی لە ناوچەکانی جۆلان لە سووریا بەهێزتر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی