
کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
كاركردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە و قۆناغێكی دیكەی گرنگی بڕی و ئاو بۆ نێو وێستگەی پاڵاوتنی پڕۆژەكە بەردرایەوە.
وێنە گەورەكە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەم، ئامانج لێی ئەوەیە تا 30 ساڵی داهاتوو شاری هەولێر کێشەی ئاوی خواردنەوەی نەمێنێت و بڕیارە بە تەواو بوونی هەزار بیری ئاوی خواردنەوە بە یەکجاری دابخرێن.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا دەست كراوە بە تاقیكردنەوەی پەمپەكانی ئاو، لە ڕووی كارەباییەوە هەموو كارەكان تەواو بوونە و وزە دراوەتە پەمپەكان، ئێستا یەك پەمپ (غەتاس) دەستی بەكار كردووە و تاقی دەكرێتەوە، ئاو بۆ نێو وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی پڕۆژەكە بەردراوەتەوە.
ئێستا ئینتەیكی پڕۆژەكە ئامادەیە و ئاوەكە بەردراوەتەوە و دووریی نێوان ئینتەیك بۆ وێستگەی پاڵاوتنی پڕۆژەكە نزیكەی نۆ كیلۆمەترە، ڕەنگە تاوەكوو بەرەبەیان ئاوەكە بگاتە وێستگەكە، ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لە تەواو كاركردنی ئەو بەشەی پڕۆژەكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان ئێستا زیاتر لە 80%ـی پڕۆژەكە تەواو بووە و لە 15 تاوەكوو كۆتایی ئەم مانگە ئاو دەگاتە ماڵان، لە قۆناغی یەكەمدا نزیكەی 35 گەڕەكی شاری هەولێر كە دەكەونە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری سوودمەند دەبن و تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ 100%ـی پڕۆژەكە تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی