
دیمەنی خانووێک کە بۆ فرۆشتن نمایش کراوە. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ کۆمپانیا و نووسینگەکانی تایبەت بە خانووبەرە، ژووری بازرگانیی هەولێر شێوازی پاکتاوکردنی دارایی بۆ ئەو دووکانانە دەگۆڕیت کە نووسینگەکانی خانووبەرە بە کرێیان دەگرن.
وێنە گەورەکە: بە هۆکاری کەڵەکەبوونی قەرز یان گرفت لە باج و کەڵەکەبوونی باج لەسەر هەر باڵەخانەیەک، ساڵانی ڕابردوو نەدەتوانرا ڕاستاندن بۆ گرێبەستی نووسینگەکانی خانووبەرە بکرێت لە باڵەخانەکاندا، دەبووایە خاوەن موڵکەکان گشت باجەکانی سەر باڵەخانەکانیان بدەن، بەڵام ئێستا تەنها باجی ئەو شوێنە دەدات کە دەدرێت بە کرێ.
لێدوانی فەرمی: کاروان سوورچی، وتەبێژی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەگەر کەسێک بیەوێت نووسینگەیەکی خانووبەرە دابنێت و ئۆفیسەکەی لە دووکانێکدا بکاتەوە کە بە کرێی گرتووە، پێویست ناکات پاکتاوی باج بۆ تەواوی باڵەخانەکە بکات، تەنها بۆ ئەو دووکانەی دەکات بە کرێ گرتووە.
زانیاریی زیاتر: بۆ نموونە باڵەخانەیەک هەشت دووکانی هەیە، کاتێک نووسینگەیەکی خانووبەرە یەکێک لە دووکانەکان بە کرێ دەگرێت، پێویست ناکات باجی سەر هەموو دووکانەکان و باڵەخانەکەش پاکتاو بکات، بەڵکو تەنیا پاکتاوی باج بۆ ئەو دووکانە دەکات کە بەکاری دەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی و وەزیری نەوت پرسی بە قاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی