ئاڤا نیوز
یەکێک لە دێرینترین نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێریش دەڵێت 'لە ماوەی 280 ڕۆژدا دەبێت کارەکانی تەواو بکرێت'.
وێنە گەورەکە: کەرتی تەندروستی یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە لە کابینەی نۆیەمدا چەندین پڕۆژەی گرنگی تەندروستی لە شار و شارۆچکەکان جێبەجێکراون.
لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە، بەڵام لەبەر گرنگی نەخۆشخانەکە دەبێت بەش بەش کاری تێدا بکرێت، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکە دانەخرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕی دوو ملیار و 390 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە تەرخان کردووە، دەبێت لە ماوەی 280 ڕۆژدا کارەکانی تەواو بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فیرکاری هەولێر دەبێت، بە یەکێک لە نەخۆشخانە ستانداردەکانی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 59 خولەک لەمەوپێش
نیشانەکانی نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیر چین؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری کەرکووک لەبارەی گرژییەکانی پردێ لیژنەیەکی پێکهێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 تەممووز
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
- تەندروستی
- 59 خولەک لەمەوپێش
نیشانەکانی نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیر چین؟
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە مانگێکدا 24 نەشتەرگەری گەورە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە کراون
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 20 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون