سەرکردەیەکی پەکەکە: تورکیا ئەرکی خۆی لە پڕۆسەی ئاشتی جێبەجێ نەکردووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دوو گەریلای پەکەکە. وێنە؛ میدیاکانی نزیک لە پەکەکە
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، هەرچەندە ئەوان بەڵێنی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانیان داوە، بەڵام تورکیا پابەندییە پێویستەکانی لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا جێبەجێنەکردووە.
وێنە گەورەکە: 12ـی ئایاری ئەمساڵ پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەیدا، بڕیاریشە لەم مانگەدا وەک نیازپاکییەک بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چەک دابنێن، لە بەرامبەریشدا تورکیا مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانی وڵاتەکەیدا گەرەنتی بکات.
لێدوانی فەرمی: مستەفا کارازو، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بە کەناڵی میدیا خەبەری نزیک لە حیزبەکەی ڕاگەیاندووە، "ئێمە ئامادەین، بەڵام تورکیا هەنگاوێکی پێویستی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە نەناوە، گرووپێکیش لەناو دەوڵەتدا کار بۆ تێکدانی پڕۆسەکە دەکەن".
ئەو سەرکردەیەی پەکەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە کە ئومێدبەخش بێت، لەوانەش دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراویی پەکەکە باشنەکراوە و ئەوەش پڕۆسەکەی خاو کردووەتەوە، چونکە ئەو دۆخە سەختەی ئۆجەلان تێیدا هێڵدراوەتەوە زۆر گریمانەی "خراپ لێکتێگەیشتن" دروستدەکات.
مستەفا کارازو دەشڵێت، "ناڵێم پڕۆسەکە وەستاوە، ئێمە دەمانەوێت بەردەوام بێت و جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەم دۆخەی ئێستا هەیە وامان لێدەکات هەست بە بنبەست بکەین، هۆکارەکەشی هەڵوێستی حکومەتە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر پۆستی فەیسبووک دەستگیر دەکرێت
- ژینگە
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنەوبەرەکانی زاویتە کەوتووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
حەماس نزیکە لە قبووڵکردنی داواکەی ترەمپ بۆ ئاگربەست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 تەممووز
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر پۆستی فەیسبووک دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
حەماس نزیکە لە قبووڵکردنی داواکەی ترەمپ بۆ ئاگربەست
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی توندی گەرما ئەوروپای گرتووەتەوە و هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە