کارمەندێکی وەزارەتی نەوت لەگەڵ بۆرییە نەوتەکان - دیناری عێراقی (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
لەبارەی خەرجکردنی مووچە، هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بڕیاری سوودانییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکاتەوە و کێشەی نییە، مەسرور بارزانی تەنیا یەک مەرج و داواکاری هەیە، بەشی ناوخۆ زۆر بێت بۆ ئەوەی قەیرانی سووتەمەنی سەرهەڵنەدات.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت هەولێر و بەغدا ڕێککەوتوون و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە، هەر برێک کە بەغدا دەیەوێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەبارەی نەوت مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێداگرە لەسەر ئەوەی نابێت بەشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەمبێت و کاریگەری هەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، بەنزین و گاز و بابەتەکانی دیکە و گرانی لە ناوخۆی کوردستان دروست بێت، ئەمە تاکە داواکاری و مەرجی هەرێمی کوردستانە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی کاتی هەناردەکردنەوەی نەوت هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری سوودانی وەستاوە، هەر کات بڕیار لەبارەی هەناردەکردنییەوە بدات، هەرێمی کوردستان قوفڵی بۆرییەکان دەکاتەوە و دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکرێتەوە.
هاوکات لەبارەی مووچە، هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی سوودانییە بۆئەوەی بینێرێت، چونکە هەرێمی کوردستان لەسەر بەڵێنی سوودانی هەموو پابەندییەکانی لەبارەی نەوت جێبەجێ کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، بەتایبەت کۆمپانیا ئەمریکییەکان خۆیان لەگەڵ حکومەتی عێراق قسەیان کردووە. باڵیۆزی ئەمریکاش خۆی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر خەتە و دوێنێش ئەمریکا بەتووندی هۆشداری دا کە چیتر قبووڵی ناکەن بە دواخستنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی و وەزیری نەوت پرسی بە قاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی