دژە تیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە

شەیری بکە لە:
دژە تیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە

لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان و ئەو شوێنەی درۆنەکەی ئەمشەوی تێدا خرایە خوارەوە

ئاڤا نیوز

 

دژە تیرۆری کوردستان ڕایدەگەیێنێ، ئەو دەنگەی لە هەولێر بیستراوە، دەنگی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بووە و لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خراوەتە خوارەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر 10 ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا، ئەو هێرشە درۆنیە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام ترسێكی زۆریان بڵاوکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگیران.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمیر 9:58 ئەمشەو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان، بەهۆی خستنەخوارەوەی درۆنەکە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

شەیری بکە لە: