ڕاوێژکاری ئابووریی سوودانی هۆکاری دواکەوتنی خشتەکانی بودجە ڕوون دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکاری ئابووریی سوودانی هۆکاری دواکەوتنی خشتەکانی بودجە ڕوون دەکاتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووریی، هۆکاری دواکەوتنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025  ڕوون دەکاتەوە، لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی و ئابووریی وڵاتداتیشدا حکومەتی ئێستای عێراق بەسەرکەوتوو دەزانێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای دواکەوتنی بۆ ماوەی زیاتر لەشەش مانگ، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان هیچ وادەیەکی بۆ ناردنی دیاری نەکردووە و پەرلەمانی عێراقیش نیگەرانە.


لێدوانی فەرمی:  مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووریی، ڕایگەیاند: خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 لەئەنجوومەنی وەزیران بە دوو هۆکار دواکەوتووە:

یەکەم: دواکەوتنی هەموارکردنەوەیەی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەیی سەبارەت بە گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی گواستنەوەی نەوتەکەی.


دووەم: ناجێگیری بازاڕەکانی وزەی جیهانی و کاریگەریی نرخی نەوت لەسەر بودجەی گشتی، ئەمەش پێویستی بە دووبارە پێداچوونەوە لە داهات، خەرجییەکان و پرکردنەوەی کورتهێنان هەبوو.

زانیاریی زیاتر: ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی و ئابووری وڵاتدا حکومەتەکەی سوودانی تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو بووە .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ