‎‏‎لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 66%ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە

شەیری بکە لە:
‎‏‎لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 66%ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە

دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی ئەو داتایە بێت وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، لەماوەی 25 ڕۆژدا لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان تا ئێستا تەنیا 66%ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 10ـی حوزەیران پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ لە سلێمانی و دهۆک دەستیپێکرد و ڕۆژی 12ـی مانگ لە هەولێر پرۆسەکە دەستیپێکرد. بەغداش ڕایگەیاندووە تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە 10 سایلۆ و دوو بنکەدا، 265 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە. ئەمەش بەڕێژەیی دەکاتە 66%ـی بڕی دیاریکراو.

ژمارەکان وادەڵێن: داتاکانی وەزارەتی بازرگانی دەریدەخات لە پارێزگاکان ڕێژەی وەرگرتنی گەنم بەمجۆرە بووە:

پارێزگای هەولێر: لە یەک سایلۆ و بنکەیەک 78 هەزار تۆن وەرگیراوە

پارێزگای سلێمانی: لە پێنج سایلۆ و بنکەیەک 106 هەزار تۆن وەرگیراوە.

پارێزگای دهۆك: لە چوار سایلۆدا 81 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دیاریکراوە:

هەولێر: 122 هەزار و 600 تۆن

سلێمانی: 145 هەزار و 567 تۆن

دهۆک: 117 هەزار و 911 تۆن

هەڵەبجە: 13 هەزار و 923 تۆن

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ