بڕیارێکی حکومەتی عێراق کورد نیگەران دەکات؛ "بژاردەمان هەیە و ڕێگەی پێنادەین"
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشەیەکی ناحیەی قەرەتەپە
ئاڤا نیوز
بڕیارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ بەقەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە لە سنووری قەزای خانەقین، نیگەرانی کوردی لێدەکەوێتەوە و وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد لە خانەقین ناودەبرێت، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، بڕیارەکە دژی دەستوورە بۆیەش "بژاردەمان هەیە و ڕێگەی پێنادەین".
چیرۆکی سەرەکی: 2ـی ئەم مانگە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڕیاری هێنانەکایەی قەزای قەرەتەپەی لە سنووری پارێزگای دیالە دەرکرد، هەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکسیش خرانەسەر قەزا تازەکە.
لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیاری بە قەزاکردنی قەرەتەپە پێچەوانەی ماددەی 140ـی دەستووری عێراقە کە تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی تا جێبەجێکردنی هەموو بڕگەکانی ماددەکە، نابێت گۆڕانکاریی کارگێڕیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا بکرێت.
زانیاریی زیاتر: کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشکرد، دابڕینی قەرەتەپە، کوڵەجۆ، جەبارە و کۆکس لە قەزای خانەقین دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی کورد لەو قەزایە، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ درێژەدان بە تەعریب دەبینن کە سوودیان لە پەرتەوازەیی ناوماڵی کورد و سەرقاڵبوونی بە کێشە داراییەکان وەرگرتووە، ئەگەریش ئەم گۆڕانکارییە دەستووریی بێت "ئێمەش داوای گەڕانەوەی قەزاکانی کەلار، کفریی و چەمچەماڵ بۆسەر کەرکووک دەکەین".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان تا ڕۆژی دووشەممە گەڵاڵەی هەڵوێستێکی هاوبەش دەکەن و ڕێگە بە تێپەڕاندنی بڕیارەکە نادەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەند بژاردەیەکیان هەیە لەوانەش هەوڵ دەدەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ بە بڕیارەکە نەدات، سەرۆککۆمار مەرسووم بۆ بە قەزابوونی قەرەتەپە دەرنەکات، یانیش لیژنەی ماددەی 140ـی حکومەتی عێراق بە بڕیارێک گۆڕانکارییەکە ڕابگرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: قەزای قەرەتەپە، دەكەوێتە باكووری پارێزگای دیالە و بەپێی دەستووری عێراق لە چوارچێوەی ناوچە کێشەلەسەرەکان دایە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دوای چەند مانگێك لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن داعشەوە، لە كۆتایی ساڵی 2014ـدا پێشمەرگە و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵیانكردەوە، ژمارەی دانیشتووانەکەشی نزیکەی 47 هەزار کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە حکومەتی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی کفری
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 66%ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بەشێک لە شارەکانی عێراق نرخی سەهۆڵ سێ هێندە بەرزبووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دێتە ناو بواری پزیشکییەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
2 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە حکومەتی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی کفری
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 66%ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵی بوونی درۆن لە ئاسمانی سلێمانی ڕەت دەکرێتەوە