شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەوە و لەگەڵ ئەردۆغانیش کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروین بوڵدان و مەتحەت سنجار، پەرلەمانتارانی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
شاندی دەم پارتی بۆ ماوەی دوو کاژمێر و 30 خولەک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، بڕیاریش وایە سبەی شاندەکە کاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و مەتحەت سنجار، ئۆزگور فایق ئیرۆل، پێک هاتووبون سەردانی ئیمراڵییان کرد، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو کۆبوونەوە، شاندەکە سبەی کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ، لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری پێشوازییان لێدەکرێت.
بڕیار وایە شاندەکە بەر لەوەی بچنە کۆشکی کۆماری، لەگەڵ تونجەر بەکرهان و تولای هاتیمئۆغلولەری، هاوسەرۆکانی دەم پارتی کۆبوونەوەیەکی داخراویان دەبێت.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی، دەم پارتی ئێستا لە کۆبوونەوەدایە و دواتر ڕاگەیێنراوی لەسەر ناوەڕۆکی سەردانەکەی ئیمراڵی دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە بەشێکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندی ئیمراڵیدا، ئامادەکاری بۆ پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرابێت کە بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە چوارچێوەی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە بڵاوبکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی کارکردن لە پرۆسەی ئاشتی، ئەمە شەشەم جارە شاندی ئیمراڵی، سەردانی ئۆجەلان بکەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە بەدواداچوونێکی ورد دا زانیویەتی، پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری قەزای پشدەر دەبێت و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا، نوێنەری چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و دەم پارتی لە مەراسیمەکە بەشدار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 9 خولەک لەمەوپێش
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
- ژینگە
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە چۆمان 70 دار چنار و یەک دۆنم زەوی دەسووتێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
9 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
28 خولەک لەمەوپێش
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە لووتکەی بریکسەوە: یاخیگەریی ئیسرائیل هۆکاری نائارامیی ناوچەکەیە