یەكێتی زانایانی ئایینی بۆ ئاڤا: لابووبوو لەڕووی بەفیڕۆدانی پارە و برەودان بە بەختگرتنەوە حەرامە

شەیری بکە لە:
یەكێتی زانایانی ئایینی بۆ ئاڤا: لابووبوو لەڕووی بەفیڕۆدانی پارە و برەودان بە بەختگرتنەوە حەرامە

بووكەڵەی لابووبوو

ئاڤا نیوز

وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەبارەی حوكمی حەرامكردنی كڕینی بووكەڵەی لابووبوو ڕوونكردنەوە بۆ ئاڤا دەدات و دەڵێت، جۆرێك لە بەفیڕۆدانی ماڵی تێدایە و هزری بەختگرتنەوەش لەلای منداڵان برەو پێ دەدات، ئەوەش لەڕووی شەرعەوە ڕێگەپێدراو نییە.

وێنە گەورەكە: بووكەڵەی لابووبوو، لە ماوەیەكی كەمدا بووە ترێند و لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمی كوردستان زۆرترین خواستی كڕینی لەسەرە، دوای بڵاوبوونەوەی مشتومڕ لەبارەی برەودان بە هزری بەختگرتنەوە كە ئامانجی كڕینی بووكەڵەكەیە، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان قسەی لەسەركرد و فتوای دا كە هەركەس بە نیەتی بەختگرتنەوە بیكڕێت، لەڕووی شەرعیەوە ڕێگەپێدراو نییە و حەرامە.

لێدوانی فەرمی: د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بەپێی بەدواداچوون و سەرنجدانی ئێمە، بە باشی نابینین خەڵکی ئەم بووكەڵەیە بکڕن، چونكە لەلایەك جۆرێک بەفیڕۆدانی پارەی تێدایە و بە نرخێکی گران مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە لایەکی دیكەشەوە باس لەوە دەکرێت گوایە ڕاکێشانی خەڵکی بەرەو بەختگرتنەوە و یانسیبی تیدایە و چەند ڕەنگێکی هەیە، دەوترێت "ئەگەر ڕەنگی ڕەساسی دەربچێت، ئەوە بەواتای هەبوونی بەختێکی باشە"، بۆیە هەرکەس بەو نیەتەوە بیکڕێت دروست نیە و حەڕامە".

کاردانەوەی خەڵک: كەسانێك ڕەخنە لەوە دەگرن كە یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام، نەدەبوو ئەو بابەتە زەق بكەنەوە و لەسەر حەلال و حەرامبوونی، فەتوا بدەن، لەمبارەیەوە وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئایینی دەڵێت، هەر پێشهات و دۆخێك ببێتە جێی باسی خەڵكی بە گشتی، وەک دیاردەیەکی خراپ لەناو خێزان و منداڵانمان بڵاوبێتەوە و باش نەبێت، ئەركی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامە کۆمەڵگەی لێ ئاگادار بكاتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ