ئێران لە لووتکەی بریکسەوە: یاخیگەریی ئیسرائیل هۆکاری نائارامیی ناوچەکەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی لووتکەی بریکس. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە وتارێکی توونددا لە کۆبوونەوەی لووتکەی بریکس، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی "دەستدرێژیی دڕندانە" و ئەمریکای بە "هاوبەشی تاوان" تۆمەتبار کرد، هاوکات جەختی کردەوە کە گەلەکەی بە خۆڕاگری ڕووبەڕووی هێرشەکان بووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 6-7-2025 کۆمەڵەی وڵاتانی بریکس لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆ بۆ 17ـەمین لووتکەی ساڵانەی کۆمەڵەکە بە سەرپەرشتی لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤای سەرۆکی بەڕازیل کۆبوونەوە و بڕیارە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە بەردەوام بێت و کەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان، هاوکاری دارایی، تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد، چالاکیی تەندروستیی جیهانی و گۆڕانی کەشوهەوا لە بەرنامەی کاردایە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و لە میانی وتارەکەی، هێرشەکەی ئیسرائیلی بە "کردەوەی تیرۆریستی" ناوبرد و وتی، "ناوچە نیشتەجێبوونەکان، بنکە سەربازییەکان و فەرماندە و زانایان بە شێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج." هەروەها ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، "هیچ گومانێکی نەهێشتەوە" کە واشنتۆن "هاوبەشێکی تەواوە" لەم دەستدرێژییەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی "خۆڕاگریی" گەلەکەی و "بەرگرییە قارەمانانەکەی" هێزە چەکدارەکانی کرد و ڕایگەیاند کە هێرشبەرەکانیان "ناچار بە ڕاگرتنی هێرشەکانیان" کردووە. جەختیشی کردەوە کە لە داهاتوودا "بە هەموو توانایەکەوە بەرگری لە خۆیان دەکەن" بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک.
لە کۆتاییدا، عێراقچی داوای لە وڵاتانی بریکس کرد، وەک "دەنگی ناسراوی باشووری جیهان"، ڕۆڵی خۆیان ببینن لە بەرگریکردن لە یاسای نێودەوڵەتی و بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، وەک ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بریکس (BRICS) پێنج پیتی کورتکراوەی ناوی هەریەکە لە وڵاتانی بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقای باشوورە، ئەو گرووپە لە وڵاتان لە ساڵی 2006 یەکیانگرت و لە ساڵی 2009 یەکەم لووتکەیان بەست، ئەوکات ناوی لووتکەکە بریک (BRIC) بوو، چونکە تەنیا لە بەرازیل، رووسیا، هیندستان و چین پێکدەهات، بەڵام ساڵێک دواتر و لە ساڵی 2010 ئەفریقای باشووریش چووە نێو گرووپەکە و ناوی لووتکەکەش گۆڕا بۆ بریکس (BRICS).ئێستا کۆمەڵەکە 11 ئەندام لەخۆدەگرێت، کە بریتیین لە هەریەکە لە سعودیە، میسر، ئەسیوپیا، ئێران، ئیمارات و ئەندەنوسیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بەڵێنی داوە سێشەممە وەڵامی کۆتایی لەبارەی مووچە بداتەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا گەشە بە ناوچە گوندنشینەكانی كوردستان دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ویتکۆف: گەشبینین بە ڕێککەوتنی غەززە و گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
5 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ویتکۆف: گەشبینین بە ڕێککەوتنی غەززە و گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون