
دیمەنی وۆركشۆپی ستافی تەكنیكی پەیمانگەی نێودەوڵەتی سیهام باریی ئیتاڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵ
ئاڤا نیوز
هەنگاوەكانی جێبەجێكرنی پرۆژەی (KORES) دەستیپێكرد، بۆ ئەم مەبەستەش حكومەتی هەرێمی كوردستان یاداشتێك لەگەڵ پەیمانگەیەكی نێودەوڵەتیی ئیتاڵی واژۆ دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: بە پاڵپشتی پەیمانگەی نێودەوڵەتیی 'سیهام باری'ـی ئیتاڵی، پڕۆژەی 'KORES ' دەستیپێكرد، ستافی ئەكادیمی و تەكنیكی پەیمانگەكە گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان، كاری سەرەكی ستافی پرۆژەكە، پەرەپێدانی بەرهەمی زەیتی زەیتوون و بەكارهێنانی سیستمی پێشكەوتووی باخدارییە، لەپێناو گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەكانی هەرێمی كوردستان و لەلایەن حكومەتی ئیتاڵیاوە پاڵپشتی دارایی و تەكنیكی و ڕاوێژكاری دەكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 6ـی تەمموزی 2025، بە بەشداری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان، هەروەها ژمارەیەك خاوەن پرۆژەی كشتوكاڵی و جووتیاران، وۆركشۆپێك بە بەشداری ستافی تەكنیكی پەیمانگەی نێودەوڵەتی سیهام باریی ئیتاڵی بەڕێوەچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵێك لەمەوبەر، کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی هاوبەشی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازیی کشتوکاڵی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆرێس، بەشێكە لە داواكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو كۆڕبەندە.
بۆچی گرنگە: جێبەجێكردنی پرۆژەكە، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە سەوزکردنی ژینگەی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و مسۆگەركردنی ئاسایشی خۆراک كە وا دەكات هەرێمی كوردستان لەبواری بەپیشەسازیكردنی زەیتی زەیتوون و بەبازاڕكردنی بەرهەمی زەیتوون و ئاشناكردنی جووتیارانی خاوەن باخی زەیتوون بە نوێترین سیستمی باخداری، بچێتە وەرچەرخانێكی مێژوویی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش