
دیمەنی هۆتێلی لالەزار، دوای هێرشەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای شەڕ و پێکدادانەکەی ناوچەی لالەزار، ئاماری قوربانیانی چەکدارانی ئەو ناوچەیە بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەیان چەکدار کوژراون و نزیکەی 200ـی دیکەش گیراون.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارە ئەمنییەکانی یەکێتی بۆ سەر شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، سەرەڕای کوژرانی ژمارەیەکی زۆری چەکدار لە هەردوولا، ژمارەیەکی زۆریش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئامارەکان، لە پێکدادانەکاندا 36 چەکداری لالەزار کوژراون. لەنێو کوژراوەکاندا، تەرمی پێنج کەسیان بەهۆی سووتانەوە شێواوە و ناسنامەیان دیار نییە. لە کۆی گشتیی کوژراوەکان، 31 کەس بە فیشەک گیانیان لەدەستداوە و بەشێک لە تەرمەکان هێشتا ڕادەستی خانەوادەکانیان نەکراونەتەوە.
هاوکات، 184 چەکداری دیکەی لالەزار لە هەمان ناوچەدا دەستگیرکراون، تا ئێستا ئامارێکی ورد لەبارەی ژمارەی بریندارانی ئەو هێزە بەردەست نییە.
لێدوانی فەرمی: بارزان محەممەد عەلی، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند "ڕۆژی شەڕەکە پێنج تەرم هێنراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی، سێ کەسیان سەر بە هێزە ئەمنییەکان بوون و کارمەندی دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بوون، دوو تەرمیشیان سەر بە هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی بوون".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بارزان محەممەد عەلی، "چوار لە تەرمەکان براونەتەوە، بەڵام ئێستا تەرمێکمان لاماوە کە جەستەی بە تەواوی سووتاوە و ناناسرێتەوە، تاوەکو ئێستا کەسیش نەهاتووە سۆراغی بکات، ئێمە سەمپڵمان لێ وەرگرتووە و چاوەڕێی ئەوەین کەسێک بێت لێی بپرسێت، تاوەکو پشکنینی DNA بۆ بکەین و چارەنووسی دیاری بکەین".
هەندێک شایەتحاڵ باس لەوە دەکەن کە بینیویانە ئۆتۆمبێل تەرمی کوژراوەکانی لالەزاریان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هێرشەکەی لالەزار، لیژنەی قەرەبوو بە سەتڵە گەچەوە دەچێتە ماڵان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هێرشەکەی لالەزار، لیژنەی قەرەبوو بە سەتڵە گەچەوە دەچێتە ماڵان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی گەل یەكەم سكاڵا لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار تۆمار دەكات