ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ

لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و دیمەنی شەڕەکەی لالەزار. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەمریکا لە بارەی جووڵاندنی هێز لە سلێمانی ڕایگەیاند دژی هەر تووندوتیژییەکین کە هەڕەشە لە سەقامگیریی عێراق بکات.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی هێزێکی زۆری ئەمنیی یەکێتی بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای شەڕێکی سێ کاتژمێری ناوبراو و پۆڵاد شێخ جەنگی برای دەستگیر کران.

لێدوانی فەرمی: وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، ئەمریکا دژایەتیی هەر تووندوتیژییەک دەکات کە هەڕەشە لە سەلامەتی و سەقامگیریی گشتی بکات.

وتەبێژەکە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە دان بەخۆیاندا بگرن و خۆیان لە تووندوتیژی بەدوور بگرن.

زانیاریی زیاتر: بە وتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە هاوبەشەکانی لە سەرانسەری عێراق کە کاردەکەن بۆ بوونیادنانی وڵاتێکی سەقامگیر، فیدراڵی و سەروەر. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ