کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت

لۆگۆی بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، هەلێکی نوێی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران دەڕەخسێنێت و ژمارەیەک کورسی خوێندنی بەیانیان بەشێوەی کێبڕکێ و بەخۆڕایی بۆیان تەرخان دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی تەکنیکی میدیا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەو ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانەی خوازیارن درێژە بە خوێندنی ئەکادیمی بدەن لە بواری میدیادا، دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 25ـی ئابی 2025، سەردانی بەشی تەکنیکی میدیا بکەن لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر.

زانیاریی زیاتر: پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و داواکاران دەتوانن فۆرمی تایبەت وەربگرن. دوایین وادە بۆ گەڕانەوەی فۆرم و پێشکەشکردنی داواکارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 29ـی ئابی 2025، دەبێت.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پەرەپێدانی توانای پیشەیی میدیاکاران و پێگەیاندنی کادری لێهاتوو لە بواری تەکنیکەکانی میدیادا دێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ