ڕووسیا زیاد لە 90 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی دەخاتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا زیاد لە 90 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی دەخاتە خوارەوە

دیمەنی هێرشی ئۆکراینا بۆسەر ڕووسیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکتری بەچڕی بەردەوامە.و شەوی ڕابردوو ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی بۆ سەر جەند ناوچەیەکی ڕووسیا کردووە.

وێنە گەورەکە: سەرەڕای تەواوی هەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاگرتنی شەڕی زیاتر لە سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاگربەستێکی گشتگیر لەنێوان هەردوولا ڕانەگیێنراوە، هەردوولا بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی ئامانجەکانی یەکتر.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی ئۆکراینا ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی ‌‌هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەیەکی ئۆکراینا، لانیکەم چوار کەس کوژران و 36 کەسیش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەکانمان لەشەوی ڕابردوو لە ئەرکدابوون و توانیان ڕێگریی لە 91 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی بکەن و تێکبشكێنن کە ئاراستەی چەندین هەرێمی جیاجیا ڕووسیا کرابوون.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: هەموو ئەمانەش لە کاتێکدان کە ترەمپ بێزاری خۆی لە هەر یەکە لە ڕووسیا و ئۆکراینا دەربڕییووە، تەنانەت لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ پووتیندا، ترەمپ ئاشکرای کرد هیچ پێشکەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەدەست نەهاتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ