لێدوانی نوێی مەسرور بارزانی لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

شەیری بکە لە:
لێدوانی نوێی مەسرور بارزانی لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک کادیری ئۆرگانەکانی پارتی لە هەولێر

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆکی پارتی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک کادیری ئۆرگانەکانی پارتی لە هەولێر وتی، کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی، چونکە بەغدا، بە شێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە و بە جیاکاری و بە شێوەیەکی نادەستووری، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.

وێنە گەورەکە: ماوەی 11 ساڵە حکومەتی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیووە و مووچەی فەرمانبەران یان نانێرێت، یان دوای دەخات.

لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کادیری ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتی کۆبووەوە و وتی، پارتی بە ڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، داکۆکیکار و پارێزەری یەکەم و سەرەکی ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستانە. هاوکات سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گرنگی لە نزیککردنەوەی لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەبووە.

مەسرور بارزانی لەگەڵ کادیرانی پارتی ئەمانەشی وت:

٠ هەرێمی کوردستان، نابێت بە هەڕەشە و مەترسی بۆ هیچ لایەک و هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکی سەقامگیریی و ئارامی دەبێت لە ناوچەکەدا.

٠ هەرێمی کوردستان، هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نابێت.

٠ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە بەغدان بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا، کێشەی بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ