
ژمارەیەک قوتابی لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا
ئاڤا نیوز
ئەمشەو وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 07:30ی ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی ڕادەگەیەنین".
بەگوتەی وەزیری پەروەردە لە ئەپڵیکەیشنی هەڵسەنگاندن قوتابیان دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، هەر قوتابییەک دەتوانێت لە لینکی ئەپڵیکەیشنی هەڵسەنگاندنەوە، بە شێوەیەکی دیجیتاڵی پەڕەی سۆمای خۆی کە پەنجەمۆر و واژۆی خۆی پێوەیە، بیدۆزێتەوە، لە هەر شوێنێک هەڵەی وەڵامدانەوەی هەبێت، ئێمە هەڵەکەمان بۆ سوور کردووە و وەڵامە ڕاستەکەمان بۆ داناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 117 هەزار قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کردووە.
بەگوتەی وەزیری پەروەردە، قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکەی فۆرمی پەڵپ 'ئیعتراز' پڕ بکاتەوە و لە ڕۆژی 9-7-2025، تا کۆتایی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان لە ڕۆژی 17-7-2025، بە وردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە.
زانیاریی زیاتر: لەڕێگەی لینکی ئەپڵیکەیشنی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) و لەسەر هەردوو سیستمی Android و IOS قوتابی دەتوانێت ئەنجامەکانی وەربگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
لیژنەکەی سوودانی لەبارەی مووچە یەکەم کۆبوونەوە دەکات
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
شووتیی بەشێک لە جووتیارانی کفری و کەلار لەناوچووە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕووفاتى 50 شەهیدی سلێمانی دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
لیژنەکەی سوودانی لەبارەی مووچە یەکەم کۆبوونەوە دەکات
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
شووتیی بەشێک لە جووتیارانی کفری و کەلار لەناوچووە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕووفاتى 50 شەهیدی سلێمانی دەدرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە پشدەر حەوت کەس بە تۆمەتی هاندانی گەنجان بۆ کۆچکردن دەستگیر کران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاشکرا دەکرێن