گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە بەشەکانی وێژەیی و زانستی و پیشەیی دیاری دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قوتابیانی سەرجەم بەشەكانی پۆلی 12 لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندران، بەڵام هەروەك پێشووتر وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دابوو، ئەمساڵ هیچ مەراسیم و كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان بەڕێوەنەچوون.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 07:30ی ئەمشەو وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی ڕاگەیاند.
زانیاریی ئاڤا: هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی ناوی هیچ كام لە یەكەمەكانی ئەمساڵی پۆلی 12ی ڕانەگەیاندووە بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا كەوتوون سێ قوتابی لە هەرێمی كوردستان كۆنمرەی 100یان لە خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكان بەدەست هێناوە و پەیامنێرانی ئاڤا لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان چوونەتە ماڵی ژمارەیەك لە قوتابییە یەكەمەكان و ئەوانەی نمرەی بەرزیان بەدەست هێناوە، گفتوگۆیان لەگەڵ كردوون.
زانیاری تایبەت: یەکەمەکانی بەشەکانی زانستیی و وێژەیی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
- ئارتین شاد عەلی کە قوتابی پۆلی 12ی ئامادەییە لە بەشی زانستی لە کۆمەڵگەی گەشە لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 100 بووە بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان.
- ئایە محەممەد عەبدوڵڵا، قوتابی پۆلی 12ی ئامادەییە لە بەشی زانستی لە دواناوەندیی هەولێری تێکەڵاو بە کۆ نمرەی 100 لە پلەی یەکەمدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: عێراق بە بیانووی تەکنیکی خۆی لە ناردنی مووچە دەدزێتەوە
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شووتیی بەشێک لە جووتیارانی کفری و کەلار لەناوچووە