هۆشیار زێباری: عێراق بە بیانووی تەکنیکی خۆی لە ناردنی مووچە دەدزێتەوە
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕەخنەی تووند لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەگرێت و تۆمەتباری دەکات بە "خۆدزینەوە" لە ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، زێباری نووسیویەتی: "حکومەتی سوودانی لەڕێگەی تێوەگلاندنی هەرێمی کوردستان بە وردەکاری و بابەتە بچووکە تەکنیکییەکانەوە، خۆی لە پێدانی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدزێتەوە."
ناوبراو ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراقی بە "پرۆسەیەکی ئاشکرا بۆ خۆدزینەوە لە پابەندییە دەستوورییەکانی و مافی هاووڵاتیبوونی یەکسان" ناوبردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە "بەستنی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان و وەزیران و لیژنەکان، هەنگاوێکە بۆ کاتکوشتن و دواخستن،" لە کاتێکدا کە بە وتەی ئەو، حکومەتی فیدراڵی "دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ ئەوەی دەستبەجێ مووچەکە خەرج بکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران ماسی لە بەنداوی موسڵ مردار دەبن؛ هۆشداریش بە هاووڵاتیان دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شووتیی بەشێک لە جووتیارانی کفری و کەلار لەناوچووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕووفاتى 50 شەهیدی سلێمانی دەدرێت