حکومەت لە کرێی ساڵانە و شەش مانگی کۆکردنەوەی خاشاکی دووکاندارانی لەنگە خۆش دەبێت
- کوردستان
- 2024-03-24

تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی هەولێر - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لە کرێی ساڵانە و شەش مانگ باجی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ئەو دووکاندارانەی لەنگە خۆش بێت کە بەهۆی سووتانی دووکانەکەیانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ڕووداوی ئاگرەکەی لەنگە دەکاتەوە و لە کرێی ساڵانە و شەش مانگ باجی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی دووکانەکانیان، خۆش دەبێت".
زانیاریی زیاتر: بازاڕی لەنگەی هەولێر زیاتر لە دوو هەزار و 400 دووکان لەخۆدەگرێت، تەنیا 162 بۆ 166 دووکان زیانیان پێگەیشتووە، هەندێکیان سووتانی مامناوەند و ئەوانەشی لە سەرچاوەی ئاگرەکەوە نزیکبوون بەتەواوی سووتاون.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 28-02-2024، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 160 دووکان زیانێکی زۆری ماددیان بەرکەوت، دەستبەجێ لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی و خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە