ئەمریکا ناوی سەرکردەیەکی پێشووی بەعس لە لیستی سزاکانی دەردەهێنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا ناوی سەرکردەیەکی پێشووی بەعس لە لیستی سزاکانی دەردەهێنێت

باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی یەکێک لە بەرپرسە دیارەکانی حیزبی بەعسی لەناوچوو، لە لیستی سزاکانی خۆی دەسڕێتەوە، ئەمەش پرسیار و لێکدانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ناوی محەممەد مەهدی ساڵح، وەزیری پێشووتری بازرگانیی عێراق لە سەردەمی سەدام حوسێن، لابراوە لە لیستی سزاکان کە لە ساڵی 2003ـەوە خرابووە سەری.

لیدوانی فەرمی: عەلی ساحیب، سەرۆکی ناوەندی هەرێمی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی، ڕایگەیاند: "هەڕەشە و فشارەکانی ئەمریکا لەسەر عێراق بابەتێکی نوێ و چاوەڕواننەکراو نییە، چونکە ئەمریکا دروستکەری ئەجێندا و قەیرانەکانە. بەڵام ئاماژەدان بە گەڕانەوەی بەعس و ئەگەری ڕوودانی کودەتایەک، بە هەموو شێوەیەک دوورە لە ڕاستییەوە. 

ساحیب ئاماژەی بەوەشکرد، وێڕای نەبوونی متمانە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دا، بەڵام گۆڕینی نەخشەی سیاسی بە گەڕانەوەی بەعس ڕوونادات، ئەگەر ئەمریکا کارێکی لەو جۆرەش بکات ئەو کاتە بەدڵنیاییەوە دەبێتە یەکخستنی بەرە ناکۆکەکان، ئەگەر نەڵێین هەموویان، ئەوا لانیکەم زۆرینەیان .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ