دیمەشق هەڕەشە لە بەیرووت دەکات و ڕاگەیاندنی سووریا ڕەتیدەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای سووریا و لوبنان
ئاڤا نیوز
بەهۆی پشتگوێخستنی دۆسیەی دەستبەسەرکراوە سوورییەکان لە لوبنان، دیمەشق هەڕەشەی پێداچوونەوە بە هاوکاریی ئەمنیی و داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ بەیرووت دەکات، وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریاش ڕەتیدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەیرووت دەکات بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی دەستبەسەرکراوەکان و پەیامێکی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەگەیێنێتە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەک بە تەلەفزیۆنی سووریای ڕاگەیاند: دیمەشق تاوتوێی چەند بژاردەیەکی تووندی قۆناغ بە قۆناغ دژی لوبنان دەکات، کە بە سڕکردنی هەندێک کەناڵی ئەمنی و ئابووریی دەستپێدەکات، ئەگەر دۆسیەی دەستبەسەرکراوە سوورییەکان لە لوبنان بەرەو هەنگاوی چارەسەر نەڕوات.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دیمەشق تاوتوێی پێداچوونەوە بە هاوکاریی ئەمنی، داخستنی دەروازە سنوورییەکان و سەپاندنی سنووردارکردن لەسەر بارهەڵگرە لوبنانییەکان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریا ڕاستی و دروستیی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن حکومەتی سووریا نیازی هەبێت ڕێوشوێنی تووند بەرامبەر لوبنان بگرێتەبەر.
وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریا ئاشکراشی کرد، حکومەتی سووریا جەخت لەسەر گرنگیی دۆسیەی دەستگیرکراوە سوورییەکان لە زیندانەکانی لوبناندا دەکاتەوە و پێویستە ئەم پرسە بە زووترین کات لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پووتین داوای لە ئێران کردووە لەگەڵ ئەمریکا بگاتە ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
10 تەممووز
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
10 تەممووز
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پووتین داوای لە ئێران کردووە لەگەڵ ئەمریکا بگاتە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەو گەریلایانەی چەکەکانیان سووتاند چ جۆرە کاتژمێرێکیان لە دەست بوو؟
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری لەسەر شانەیەکی حیزبی بەعس لە ئەنبار ئاشکرا دەکات