دیمەنی سووتانی ئاژەڵەکان
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سنووری ناحیەی بێتواتەی دەڤەری ڕاپەڕین، ئاگر لە تەوێڵەیەکی ئاژەڵان کەوتەوە، بە هۆیەوە 140 سەر گیسک و مریشک و قەل سووتان.
لێدوانی فەرمی: عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، ئەو شوێنەی سووتاوە هیچ مەرجێکی سەلامەتی بۆ دابین نەکراوە، ئەمە جگە لەوەی 40 خولەک دوای ئاگرەکە ئینجا تیمی بەرگریی شارستانیی سەرووچاوە ئاگادار کراوەتەوە، شوێنەکەش دووربووە تا گەیشتوون هیچ ئاژەڵێک دەربازی نەبووە.
بەوتەی عەلی قادر، بەهۆی ئاگرەکەوە 80 سەر گیسک، 40 مریشک و 20 قەل لە تەوێڵەکە بوون هەمووی سووتان و زیانی 17 ملیۆن دینار بەو هاونیشتمانییە گەیشتووە.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ئەو هاونیشتمانییە سیستمی کارەباکەی بە شێوەیەکی دروست دانەناوە، بۆیە بووەتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئەوروپا تا مانگی هەشت مۆڵەت دەدەنە ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای ڕاگرتنی گرژیی و پێکدادانەکانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ فرۆشیارانی عەلوەی نوێی هەڵەبجە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: گرێکوێرەی قەیرانی مووچە بەرەو کرانەوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هەورە برووسکەوە ژمارەیەک سەرئاژەڵ مردار دەبن
- ژینگە
- 12 تەممووز
10 لە گەرمترین شارەکانی جیهان لە عێراقە