خۆڵ و خاشاک لە گۆڕستانەکانی سلێمانی فڕێدەدرێت

شەیری بکە لە:
خۆڵ و خاشاک لە گۆڕستانەکانی سلێمانی فڕێدەدرێت

کۆبوونەوەی پاشماوەی زبڵ و پیسی لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی سلێمانی

ئاڤا نیوز

شارەوانی سلێمانی چەند وێنەیەکی یەک لە گۆڕستانەکان بڵاوکردووەتەوە کە پاشماوەی خوڵ و خاشاکی تێدا کۆبووەتەوە، وتەبێژی شارەوانیش دەڵێت: تیم بۆ پاککردنەوەی گۆڕستانەکان دانراوە.


چیرۆکی سەرەکی: لە پەڕەی فەرمی شارەوانی سلێمانی چەند وێنەیەکی یەکێک لە گۆڕستانەکان ئەو شارە بڵاوکراوەتەوە کە پاشماوەی پیسی تێدا کۆبووەتەوە، ئەمەش کاردانەوەی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە. 


لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو عارەبانانەی لە نزیک گۆڕستانەکان شت دەفرۆشن، دواتر پاشماوەکانیان فڕێ دەدەن، ئەو کەسانەشی دەچن بۆ سەر گۆڕی کەسوکاریان و خوارن و شت لەگەڵ خۆیان دەبەن، پێویستە پاشماوەکانیان دوای خۆیان کۆبکنەوە نەک لە گۆڕستانەکان فڕێی بدەن.

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی وتیشی: لیژنەی گۆڕستانەکانمان هەیە، هەموو ڕۆژانی شەممە تیمەکانمان دەچن ئەو پاشماوانەی لە گۆڕستانەکان هەیە پاکی دەکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ