ئاڤا تایبەتمەندی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەرانی هەولێر دابەش دەکرێن ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا تایبەتمەندی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەرانی هەولێر دابەش دەکرێن ئاشکرا دەکات

بەشێک لەو زەوییانەی کە بۆ فەرمانبەران ئامادەکراوە، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

لە هەولێر 20 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. بەڕێوەبەری نەخشەدانانی هەولێر دەڵێت، زەوییەکان دەکەونە باشترین شوێن و سەرجەم پێوەر و ستاندەرە پلانسازییەكانیان لێ ڕەچاو كراوە.


وێنە گەورەكە: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، هەر فەرمانبەرێك بەپێی سیستمی خاڵبەندی زەوی پێدەدرێت و ساڵانی خزمەت لەبەرچاو دەگیرێت، هەروەها باری خێزان و ژمارەی منداڵ، شوێنی نیشتەجێبوون لەبەرچاو دەگیرێن.

لێدوانی فەرمی: شوكریە عەباس، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی شایستەیی فەرمانبەران؛

٠ لە باشترین شوێنی هەولێرن، شوێنەكە تەختاییە و سەرجەم پێوەر و ستاندەرە پلانسازییەكانی لێ ڕەچاوكراوە. 

٠ باشترین دیزاین بۆ دابەشكردنی زەوییەكان نەخشێنراوە و پانتایی هیچ شەقام و كۆڵانێك لە 12 مەتر كەمتر نابێت.

٠ ڕێژەی سەوزایی ڕەچاو دەکرێت و ڕێنماییە ژینگەییەكان بەپێی پێوەر و ستاندەرە جیهانییەكان جێبەجێ دەکرێن.

زانیاریی زیاتر: ئێستا قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەوی لە هەولێر گەیشتووەتە هەنگاوی كۆتایی و 33 هەزار پارچەزەوی ئامادەن، بەڵام 20 هەزاریان دابەش دەكرێن، تا ئەو كاتەی  جووتیاران و خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكان قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەوكات 13 هەزار زەوییەكەی دیكەش بەتەواوی ئامادە دەبن.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: بڕیارە ئەم هەفتەیە قۆناغی دووەمی تیروپشک لە هەولێر بکرێت و تیروپشک بۆ  ناوی ٢٠ هەزار فەرمانبەر بکرێت و و ئەو زەویانەی ئامادەن بەسەریان دابەش بکرێن.


ئەمانەش بزانە:
دەبێت لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر 70 بۆ 75 هەزار پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێن، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر سەرقاڵی ئامادەكردنی زەوییەكانی دیکەن.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەكانی دەرەوەی هەولێر نزیكەی 60 هەزار پارچەزەوییان ئامادەیە، بەهەمانشێوەی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر باشترین شێوەی نەخشەسازی لێ ڕەچاو دەكرێت.


شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ