لێدوانی نوێی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی 65 هەزار بەرمیل نەوت و ڕێککەوتن لەگەڵ کوردستان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕییەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق وتوویەتی چاوەڕێی نووسراوێک دەکەین لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تاوەکو ڕوونی بکاتەوە بۆچی لەبری 46 هەزار بەرمیل پێوسیتی 65 هەزار بەرمیلە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک لەمبارەیەوە .
وێنە گەورەکە: هەندێک بابەتی ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەک لە نێوان هەردوو حکومەت هەیە. یەکێک لەوانە ئەوەیە کە لە یاسای بودجەدا و لە ڕێگەی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمەوە، ڕێککەوتن کرابوو کە بڕی پاڵاوتن یان بەکاربردنی ناوخۆیی بە 46 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاری بکرێت، بەڵام هەرێم ئێستا داوای 65 هەزار بەرمیل دەکات. چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ناردنی ڕاپۆرتێک گۆڕانکاری بێتە ئاراوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز بە ئاڤای وت، سبەی راپۆرتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ ئەو بڕەی کە لە بەکارهێنانی ناوخۆدا بەکاردەهێنرێت .
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "یاسای بودجە بڕێکی دیاریکردووە لە نەوتی خاو کە پێویستە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت بە مەبەستی هەناردەکردنی. بەپێی یاساکە، دەبێت ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی و بەدیاریکراوی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بکرێت، تا لە ڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە هەناردە بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت