ئاڤا نیوز
یەکێک لە بۆرییەکانی سەرچاوەی ئاوی ڕواندز بە مشاری داربڕین بڕاوە و لێکۆڵیینەوە بۆ ئاشکرا کردنی بکەران دەستی پێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو بۆریێکی سەرچاوەی ئاوی ڕواندز کە لە گەلی مێگری بناری چیای کۆڕەک ئاو بۆ ڕواندز دابین دەکات، بە مشاری داربڕین بڕاوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕواندز بە ئاڤامیدیای گوت: شەوی ڕابردوو یەکێک لە بۆرییەکانی سەرچاوی ئاوی مێگر بڕاوە، تییمەکانی فەرمانگەی ئاو بۆرییەکەیان چاککردووەتەوە و دەستمان بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کردووە، بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی بۆرییەکەی بڕیوە بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر.
- لە ماوەی ڕابردوو هەڵمەتێکمان کردووە بۆ ڕێکخستنی تۆڕەکانی ئاو و بڕینی سەرپێچییەکان، گومان دەکرێت ئەو کەسانەی سەرپێچییەکانیان لابراوە ئەو کارەیان کردبێت.
زانیاریی زیاتر: ماوەی ڕابردوو لە سنووری قەزای ڕواندز لە هەڵمەتێکی فراواندا 200 سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی ئاوی قەزاکە لابران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەلی مێگر دەکەوێتە بناری چیای کۆڕەک، بە دوو بۆری یەکێکیان 10 ئینج و ئەوەی دیکەیان شەش ئینج، لەم گەلییەوە ئاو بۆ قەزای ڕواندز دابین کراوە.
ئەمەش بزانە: ئاوی قەزای ڕواندز لە دوو سەرچاوە دابین دەکرێت، سەرچاوەی سەرەکی لە بێخاڵەوە دێت و دووەمیان لە گەلی مێگر، هەردووکیان دەچنە سەر کۆگای سەرەکی، دواتر بۆ تۆڕەکانی ئاوی قەزاکە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فراکسیۆنە سوننەکان بۆ پشتیوانی لە مەشهەدانی کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە دەکرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فراکسیۆنە سوننەکان بۆ پشتیوانی لە مەشهەدانی کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە دەکرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە