ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی: هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و پارتی لە پیرمام
ئاڤا نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگهیێنراوێكیان سهبارهت به كۆبوونهوهی ئهمڕۆی نێوانیان بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووە: گفتوگۆ سهبارهت به ڕووداو و پێشهاتەکان و کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کراوە.
چیرۆكی سهرهكی: ئەمڕۆ دووشهممه 14-7-2025 له پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەری کرد و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام درا.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: له ڕاگهیێنراوهكهدا هاتووه: له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ سهبارهت به ڕووداو و پێشهاتەکان و کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كرا.
- دوای گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە و لێکدانەوەی هەموو ڕەهەندەکان لەڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگی هەردوولا بهاوێژرێن.
- بەشێكی دیکەی کۆبوونەوە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین.
- لێرەدا کۆبوونەوە جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت