نزیکەی 30 تۆن خواردەمەنی و کاڵا و شمەکی جۆراوجۆر لە سلێمانی دەستی بەسەردا دەگیرێت
- هەواڵ
- 16 تەممووز

دیمەنی لەناوبردنی کاڵا ماوە بەسەرچووەکان
ئاڤا نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینی شوێنە بازرگانییەکان و دەستبەسەرداگرتنی کاڵا و خواردنی ماوە بەسەرچوو.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی ڕابردوو لیژنە هاوبەشەکانی پارێزگای سلێمانی نزیکەی 30 تۆن خۆراک و ماددەی بەسەرچوویان دەستبەردا گرتووە، لەیەک هەفتەش زیاتر لە 16 تۆن خۆراک و کاڵای جۆراوجۆر لەناو براون.
لێدوانی فەرمی: گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەی قایمقامیەتی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە مانگی شەشی ئەمساڵدا 26 تۆن و 29 کیلۆگرام خواردەمەنی و کاڵا و ماددەی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراوە، هاوکات لەلایەن 47 لیژنەی قایمقامیەتی سلێمانی تەنیا لە مانگی شەشدا، نزیکەی شەش هەزار و 770 سەردان بۆ کۆگا، مارکێت، کۆمپانیا و شوێنە جۆراوجۆرەکان ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش 450 سەرپێچی تۆمارکراون و 127 پسوولەی ئاگادارکردنەوە بۆ شوێنە جیاوازەکان کراون، سێ لەو شوێنانە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گراوەتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە: قایمقامیه‌تی سلێمانی، ڕایگەیاندووە، له‌ماوه هه‌فته‌یه‌كدا و به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، له‌كاتی سه‌ردان و پشكنییه‌كانیان بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 16 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵا و شمه‌كی جۆراوجۆردا گرتووه.
زانیاریی زیاتر: ئه‌و خوارده‌مه‌نییه جۆراوجۆرانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له شه‌ش تۆن پیاز، نزیكه‌ی چوار تۆن و نیو شیره‌مه‌نی و زیاتر له تۆنێك و 700 كیلۆگرام مه‌وادی دیكه‌ی جۆراوجۆر.
ئەمەش بزانە: سه‌رباری ده‌ستبه‌سه‌ر گرتنی 87 كارتۆن خواردنه‌وه‌ی كحولی ماوه‌به‌سه‌رچوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قایمقامیه‌ته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 380 كیلۆگرام میوه‌ی قۆخی كه‌ڕواوی گیراوه و به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و كاڵا و شمه‌کە جۆراوجۆرانه له‌ناوبراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نزیکن لە ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستانی ئامادەیە چارەسەری بریندارانی ڕووداوەکەی شاری کووت بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نزیکن لە ڕێککەوتن