پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نزیکن لە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئێستا پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە ڕێكکەوتن نزیکن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا پارتی و یەکێتی جگە لەوەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نزیکن و پێکەوە هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی دەنێن، لە هەمان کاتدا بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتیش نزیکبوونەوەی زۆر و لەیەکتێگەیشتنی باشیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی پارتی دەڵێت: تەنیا چەند شتێکی کەم ماوە یەکلایی بکرێتەوە، هەفتەی داهاتوو بەدڵنیاییەوە شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی دادەنیشن، ڕەنگە ئەوەش یەکلایی بکرێتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 20-10-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، تا ئێستا پارتی و یەکێتی وەکو براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردن، چەندین کۆبوونەوەیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیی حکومەت کردووە، دواین کۆبوونەوەش بە سەرپەشتی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دووکان بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: کوردانی سووریا برای ئێمەن و ڕێگە نادەین ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: کەسانی کەمدەرامەت لە خانووەکانی دەشتی بەهەشت نیشتەجێبوون