فایلی خەڵک: کەسانی کەمدەرامەت لە خانووەکانی دەشتی بەهەشت نیشتەجێبوون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
خاوەن خانووەکانی دەشتی بەهەشت لە شاری هەولێر، سەرەڕای ئەوەی کە خانووەکانیان تەواو نەکراوە، ئێستا ڕووبەڕووی گرفتێکی دیکەش بوونەتەوە و داوای چارەسەرێک دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەشتی بەهەشت پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەولێر بەرامبەر کەسنەزان، 427 ڤێلا و هەزار و 122 شووقە لەخۆدەگرێت، لە ساڵی 2010 لەلایەن گرووپی كۆمپانیاكانی عادل موتەحیدە دەست بە دروستکردنی کرا و بڕیار بوو ساڵی 2013 تەواو بکرێت، بەڵام وەبەرهێنەرەکەی کە ڕووشدی سەعید بوو پڕۆژەکەی جێهێشت و تاوەکو ئێستاش تەواونەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لەو خانووانەی کە لەو پڕۆژە نیشتەجێبووەن بە تەواو نەکراوەی جێهێڵدراون، لە دوای شەڕی دەعشەوە خەڵکی کەمدەرامەتی تێدا نیشتەجێبووە و خاوەنی ڕاستەقینەی خانووەکانیش داوای چارەسەرێک دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە کردووە و سامان عەرەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: هیچ کەسێک بۆی نییە لە پڕۆژەی دەشتی بەهەشت خانووی هاونشتیمانیان داگیر بکات.
- ئێستا کار لەسەر دەسپێکردنەوەی پڕۆژەکە دەکەین و دەبێت هەموویان پڕۆژەکە چۆڵ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن خەونی یەکەمەکەی گەرمیان بەدیدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
29 خولەک لەمەوپێش
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن خەونی یەکەمەکەی گەرمیان بەدیدەهێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلەکەی سەرۆکی ئێران بەهۆی بەنزینی خراپ لە نیوەی ڕێگادا لە کار دەکەوێت