
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە باس لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات و بە ناوازەترین هێرشی سەربازی ناوی دەبات، دەشڵێت، ئێران ناتوانێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
وێنە گەورەکە: لە " جەنگی 12 ڕۆژە "ـی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە هێرشێكدا بۆ سەر ئێران بەشداربوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی و ڕاستەوخۆ هێرشی ئەمریکای بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان ڕاگەیاند و بە کۆتایی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ناوی برد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کاتی پێشوازی لە شازدە سەلمان بن حەمەد، سەرۆکوەزیرانی بەحرەین ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین، هەمووان دەزانن ناوازەترین هێرشی سەربازی بوو لە مێژوودا، ئێمە هەموو توانای ئەتۆمی ئێرانمان لە ناوبرد و جارێکی دیکە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر بەرنامەی ئەتۆمی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ داوای لە تاران کرد بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن، بەڵام دوای چەندین جار ڕاگەیاندنی کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ئێران لە لایەن خودی ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکیەوە تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدراوە و بەرپرسانی تاران وەک مەرجی پێشوەختە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان داوای گەرەنتی هێرش نەکردنەوە سەر وڵاتەکەیان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 21 خولەک لەمەوپێش
20 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی موجتەبا میرزادە تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستانی ئامادەیە چارەسەری بریندارانی ڕووداوەکەی شاری کووت بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوای داتای سێ یەکەمەکان لە کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستانی ئامادەیە چارەسەری بریندارانی ڕووداوەکەی شاری کووت بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نزیکن لە ڕێککەوتن