بۆ گفتوگۆ لەسەر خشتەی بودجە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی تەیف سامی دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک، بڕیارە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی نووسراوێک کە لەلایەن عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە دەرچووە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 2025-07-20، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە بارەگای لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئامادەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، ڕایگەیاند، لیژنەکە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی تاوتوێی هۆکاری دواکەوتنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 دەکات.
زانیاریی زیاتر: عەتوانی ئاماژەی بەوەشدا، کۆی داهات و خەرجیی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، ئامادەکردنی هەیکەلی بودجەی گشتی و پەرەپێدانی ڕەشنووسی یاسای دارایی و بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی گومرگ و باج، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان لەگەڵ تەیف سامی دەبێت.
دەقی داوەتنامەکەی لیژنەی دارایی بۆ تەیف سامی بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
20 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی موجتەبا میرزادە تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستانی ئامادەیە چارەسەری بریندارانی ڕووداوەکەی شاری کووت بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوای داتای سێ یەکەمەکان لە کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستانی ئامادەیە چارەسەری بریندارانی ڕووداوەکەی شاری کووت بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نزیکن لە ڕێککەوتن