هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ ئەرشیف AFP
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای جەزائیر، بڕیارە سبەی پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر دیمەشق و دەرعا و سوەیدا ئەنجامدا، هێرشەکان بارەگای ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سووریا و کۆشکی سەرۆکایەتی کردە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عاسم ئیفتیخار ئەحمەد، نوێنەری هەمیشەیی پاکستان، کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتیی خولی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات، ڕایگەیاند کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، ڕۆژی پێنجشەممە 2025-07-17، کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆ بە کاتی نیویۆرک دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سووریا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا لە نزیکترین کاتدا کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نزیکن لە ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نزیکن لە ڕێککەوتن