سووریا بۆ ئیسرائل: جەخت لە مافی وەڵامدانەوە دەکەینەوە

شەیری بکە لە:
سووریا بۆ ئیسرائل: جەخت لە مافی وەڵامدانەوە دەکەینەوە

دیمەنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

سووریا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە حکومی و مەدەنییەکانی دیمەشق و سوەیدا دەکات، دەڵێت " جەخت لە مافی وەڵامدانەوە دەکەینەوە.

وێنە گەورەکە: دوای چوار ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادانانی نێوان هێزەکانی سووریا و دروزەکان، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانیی بۆ سەر سووریا دەستپێکرد، هێرشەکان کۆشکی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگرییان لە دیمەشق کردووەتە ئامانج.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر دامودەزگا حکومی و دامەزراوە مەدەنییەکان لە دیمەشق و سوەیدا کرد.

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکەی ئیسرائیل لە چوارچێوەی سیاسەتێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ دروستکردنی گرژی و پشێوی و تێکدانی ئاسایش لە سووریا دێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ