ئاڤا نیوز
دانیشتوانی جیهان سیتی لە هەولێر داوا دەکەن پڕۆژەی ڕووناکی بگەیەنرێت بە شوێنی نیشتەجێبوونیان، تیمی پرۆژەی ڕووناکیش لەوبارەیەوە دەڵێن: کار لەسەر داواکارییەکەیان دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی جیهان سیتی لە هەولێر وەک خۆیان دەڵێن، دوو کێشەیان هەیە و داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکات، یەکەم گرانی نرخی کارەبا کە بۆ هەر کیلۆواتێک 156 دیناریان لێ وەردەگیرێت و داوای گەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ سیتییەکەیان دەکەن، دووەم سەرەڕای کۆنی پڕۆژەکە تاوەکو ئێستا باڵەخانەی نوێی تێدا دروست دەکرێت، ئەوەش دانیشتوانی هەراسان کردووە، وەک خۆیان دەڵێن دەیانەوێت ڕێژەی سەوزایی لە سیتییەکە کەمبکەنەوە.
زانیاریی تایبەت: لەبەرامبەر داواکاری ئەو هاووڵاتییانە تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا کاری لەپێشینەیان بۆ ئەو شوێنانەیە کە کارەبایان 24 کاتژمێریان نییە، هەرچەندە نرخی کارەبایان گرانە، بەڵام سیتییەکان کارەبایان 24 کاتژمێرە، وەک ئەزموونیش لەوانەیە ڕووناکی بگەیەنرێتە بەشێک لەو پڕۆژانە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەشێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کاری پڕۆژەکانیان بە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکەن، بەڵام بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو بابەتە دەکەین، ئەگەر بزانین نیازی کەمکردنەوەی ڕێژەی سەوزاییان هەیە ئەوا لێپێچینەوە دەکەین.
پەیوەست بەم بابەتەوە: ئاڤا پەیوەندی ئاران دزەیی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی جیهان سیتی کرد و ڕایگەیاند: پڕۆژەکە لە دوو بەش پێکدێت و بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە بەشێکی پڕۆژەکە تەواو نەکراوە، ئێستا بەشی یەکەم تەواو بووە، بەشی دووەم تەنیا سێ بینای تەواو کراوە، دوو بینای دیکەی لە جێبەجێکردن دایە، بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی بە دەستەی وەبەرهێنان دراوە کار لە پڕۆژەکە دەکرێت.
ڕێژەی سەوزایی لە پڕۆژەکەدا 40% یە و لەسەر حسابی سەوزایی بینا دروست نەکراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەشی دووەمی پڕۆژەکە کارکردن تێیدا بەردەوامە، هێشتا ڕێژەی سەوزاییەکەی لای دانیشتوانی سیتییەکە دیار نییە.
کارەبای پڕۆژەکەش لەلایەن حکومەتەوە دیاری کراوە و سەربە حکومەتە، واتە هیچ پەیوەندی بە ئیدارەی سیتییەکەوە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین