تورکیا پرسەنامەیەک ئاراستەی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا پرسەنامەیەک ئاراستەی عێراق دەکات

ساتی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵەکەی کوت، وێنە: الجبال

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پرسە و سەرەخۆشی وڵاتەکەی ئاراستەی عێراق دەکات، بەهۆی ڕووداوی ئاگرەکەی پارێزگای کوت لە عێراق کە بەهۆیەوە 61 کەس گیانیان لەدەست دا.


چیرۆکی سەرەکی: شەوی چوارشەممە لە هایپەرمارکێتێکی پاریزگای کوت، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە، بەهۆیەوە 61 کەس گیانیان لەدەست دا. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، خاوەنی مارکێتەکە گیراوە و بڕیاروایە تا 48 کاتژمێری داهاتوو ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و هۆکاری ئاگرەکە بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکرێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: بە قووڵی نیگەرانین بەهۆی ڕووداوی ئاگرەکەی ناوەندێکی بازاڕکردن لە پارێزگای کوت لە عێراق،  خوای گەورە قوربانیانی ڕووداوەکە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، پرسەنامەی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: