
باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
کۆنگرێسی ئەمریکا پلانێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بۆ هەڵوەشاندنەوەی 9 ملیار دۆلار یارمەتیی دەرەکی پەسەند کرد.
چیرۆکی سەرەکی: کۆنگرێس ئەو پلانەی هەڵوەشاندەوە کە بە هۆیەوە بڕیار بوو 9 ملیار دۆلار لە یارمەتی دەرەکی و میدیای گشتیدا خەرج بکرێت و ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵییەکان.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ دەیەوێت بڕی یەک ترلیۆن دۆلار لە خەرجییەکانی ساڵانە کەم بکاتەوە و پێشتر ئیلۆن مەسکی بۆ ئەم مەبەستە دانا بوو، بەڵام مەسک لە ئیدارەکەی ترەمپ جیابوویەوە.
کاردانەوە و لێکەوتەکان: دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ پێشوازیی لە دەنگدانەکەی کۆنگرێس کرد و ڕایگەیاند "چل ساڵ کۆمارییەکان هەوڵی ئەمە دەدەن و شکستیان هێناوە، بەڵام چیدی شکست ناهێنن. ئەمە شتێکی گەورەیە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی زۆری ئەو یارمەتییانە بۆ ئەو وڵاتانە بوو کە تووشی نەخۆشی، شەڕ و کارەساتە سرووشتییەکان بوونەتەوە. لەم پارەیە بڕیار بوو بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ هەوڵە جیهانییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ئایدز تەرخان بکرێت کە بە هۆیەوە ژیانی 26 ملیۆن کەس ڕزگار دەکرا.
هاوکات بڕی 1.1 ملیار دۆلاریش بۆ زیاتر لە 1500 دامەزراوەی میدیایی گشتیی، وەک ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنە لۆکاڵییەکان بوو کە بڕیار بوو لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ئەو یارمەتییەیان پێ بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا ژمارەیەک کۆچبەر بۆ ئەفغانستان دەنێرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت؛ کوا مایکی ئاڤا؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
17 تەممووز
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا ژمارەیەک کۆچبەر بۆ ئەفغانستان دەنێرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شوێنی مانەوەی هاندەرانی زاخۆ لە بەغدا ئاگر كەوتەوە