بەڕێوبەرانی هاتووچۆ و پۆلیس و پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و زانیاریی دهۆک دەگۆڕدرێن

شەیری بکە لە:
بەڕێوبەرانی هاتووچۆ و پۆلیس و پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و زانیاریی دهۆک دەگۆڕدرێن

دیمەنێکی شاری دهۆک. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە سنووری پارێزگای دهۆک گۆڕانکاریی لە پۆستی پێنج بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە دەکرێت و ئاڤا میدیا ناوی بەڕێوەبەرە تازەکان بڵاو دەکاتەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەرانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس، ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی و هاتووچۆ و پاسپۆرت و نووسینگەی زانیاریی داوە.


زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست  ئاڤا بەهدینان کەوتوون ناوی بەڕێوەبەرە تازەکانی پێنج بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمانە:-

- عەمید سەعد عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامێدی کراوە بە بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک، کە چەند مانگی ڕابردوو عەمید عیماد عجێل بە وەکالەت بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک بوو.

- عەمید ڕێبەر عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانیی دهۆک کراوە بە بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای دهۆک.

- عەمید دڵدار نووری، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای دهۆک، کراوە بە بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانیی دهۆک

- عەمید ئیبراهیم سالم کراوە بە بەڕێوەبەری نووسینگەی زانیاری لە پارێزگای دهۆک.

- عەمید تاهیر ئیبراهیم ماسیکی، بەڕێوەبەری نووسینگەی زانیاری کراوە بە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای دهۆک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: