بەریتانیا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەر کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کە هێرشی درۆنی کراوەتەسەر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەریتانیا، ئیدانەی زنجیرە هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەرانسەری عێراقی کرد، بەتایبەتی ئەو هێرشانەی کە ژێرخانی وزەیان لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەندین کێڵگەی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانجی هێرشی درۆنی، کە بووەتە هۆی زیانی ماددی و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە هەندێک لەو کێڵگانەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا، ڕایگەیاند، "بەریتانیا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەرانسەری عێراق دەکات، لەنێویاندا ئەو هێرشانەی ئەم هەفتەیە کرانە سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستان."
باڵیۆزخانەکە جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم هێرشانە هەڕەشەن بۆ سەر سەلامەتی هاووڵاتیان، زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنن و سەقامگیرییەکەی تێکدەدەن."
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزخانەی بەریتانیا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە "ڕێگری لەم هێرشانە بکات و ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بکاتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 42 خولەک لەمەوپێش
پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان و پووتین جەخت لە سەقامگیریی سووریا دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت؛ کوا مایکی ئاڤا؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
17 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان و پووتین جەخت لە سەقامگیریی سووریا دەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە زێی گەورە خنکا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای ئاگرکەوتنەوەکەی کوت 10 هۆتێل و دامەزراوەی گەشتیاری لە مووسڵ دادەخرێن