نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئیسرائیل هەوڵەکانی بونیادنانەوە سووریا پەکدەخەن

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئیسرائیل هەوڵەکانی بونیادنانەوە سووریا پەکدەخەن

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا

ئاڤا نیوز

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا دەکات.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، 16-7-2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی بۆ سەر سووریا دەستپێکرد، هێرشەکان کۆشکی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگرییان لە دیمەشق کردە ئامانج و کارداناوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

لێدوانی فەرمی: خالید خیاری، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند

- کارەکانی ئیسرائیل هەوڵەکانی بونیادنانەوەی سووریا پەکدەخەن.

- بە گوێرەی چەندین ڕاپۆرت لە دوای کشانەوەی سوپای سووریا تووندوتیژی لە دژی بەدەوییەکانی سووریا کراوە.

- ئاسایش و سەقامگیریی سوەیدا بە ئاشتەوایی ڕاستەقینەوە و بەشداریی هەمووان بەدی دێت.

- داوا لە سووریا دەکەین ئەزموونی پڕۆسەی سیاسیی ڕاستەقینە بکات.

لەلایەکی دیکەوە: چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووری، ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانییانی تووندوتیژییەکانی سویدا بۆ 594 کەس بەرز بووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ