یەکێتیی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیا

ئاڤا نیوز


یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی گەمارۆکانیان بۆ سەر ڕووسیا واژۆ کرد.

وێنە گەورەکە: ئەوروپا بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە ڕووسیا سزا دەدات و دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە توانای ڕووسیا لە شەڕکردن لە دژی ئۆکراینا لاواز بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە 18ـیەمین خولی سزاکانی ئەوروپایە بۆ سەر ڕووسیا و کەرتی وزەی ئەو وڵاتە بە ئامانج دەگرن.

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی سزا نوێکان هاوردەی گازی لە وڵاتەوە کەم دەکرێتەوە. نرخی نەوتی هەناردەکراوەیش بۆ خوار نرخی ڕاستەقینەی بازاڕ دادەبەزێنێت. زیاتر لە 100 کەشتی گوێزەرەوەی نەوت سزا دەدرێن. پاڵاوگەیەکی نەوتی ڕووسیا لە هیندستان و دوو بانکی چینیش سزا دەدرێت. 

ئەمەش بزانە: یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاندووە لە گوشارەکانی بۆ سەر ڕووسیا تا کۆتاییهاتنی شەڕەکە بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ