ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا نیوز باسی هاوکارییەکان دەکات
ئاڤا نیوز
کاروانێکی هاوکاری کە لە 18 بارهەڵگر پێکهاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران بارزانی گەیێنرایە زیانلێکەوتووانی دهۆک.
وێنە گەورەکە: قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری پارێزگای دهۆک بەردەوامە و بڕیارە تاوەکو جەژن هاوکاریی پێویست پێشکەش بە سەرجەمیان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، 18 بارهەڵگری هاوکاری گەیشتوونەتە دهۆک، کە پێداویستی نێوماڵیان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو هەڵگرتووە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران بارزانی بەردەوام بۆ بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە دۆخی زیانلێکەوتووان لەسەرهێڵن. پارێزگاری دهۆکیش دڵنیایی دا لەوەی سەرجەم زیانلێکەتووان قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ کەسێک بێبەش ناکرێت.
باکگراوند: 19ی ئەم مانگە لافاوێکی بەهێز سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە، بەهۆیەوە سێ هاونیشتمانی گیانیان لە دەست دا، زیاتر لە هەزار خانوو و 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا 117 شووقە پێشکەشی ئەو خێزانانە کران کە ماڵەکانیان لە گەڕەکی هیشکەڕو بەتەواوی ڕووخان، هاوکاریی ماددیشیان پێشکەش کرا بۆ کڕینی کەلوپەلەکانی ماڵ.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە