ترەمپ داوای 10 ملیار دۆلار قەرەبوو لە ڕۆژنامەیەک دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ داوای 10 ملیار دۆلار قەرەبوو لە ڕۆژنامەیەک دەکات

جێفری ئێپستین و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای یاسایی لە دژی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ تۆمار کرد. ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکیدا ترەمپی بەوە تۆمەتبار کرد کە نامەی بۆ جێفری ئەیپستن ناردووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ترەمپ داواکەی لە دژی وۆڵ ستریت جۆرناڵ و رۆپێرت مۆردۆخ خاوەنی ڕۆژنامەکە تۆمار کردووە. بەگوتەی نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا، ئەو ڕۆژنامەیە " تۆمەتی بۆ ترەمپ دروست کردووە لە پەیوەندیی ئەو لەگەڵ فایلی ئەیپستن".

 

زانیاریی زیاتر: فایلی ئەیپستن پەیوەستە بەو ئابڕووچوونە سێکسییانەی کە لە ماڵەکەی جێفری ئەیپستن ڕوویانداوە و ڕۆژنامەکە دەڵێت: ترەمپ پەیوەندیی بە ئەیپسنەوە هەبووە و نامەی بۆ ناردووە. 

 

ئەمەش بزانە: ترەمپ سکاڵاکەی لە دادگایەکی فیدراڵیی لە فلۆریدا تۆمار کردووە و داوای لانیکەم 10 ملیار دۆلار قەرەبووی لە ڕۆژنامەکە کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ